پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای Dell کۆمپیوتەرێکی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.
کۆمپیوتەری Laatitude 9420 پێکهاتەکەی پتەوە و کێشی کەمە لە پلاستیک و ئەلەمنیۆم دروستکراوە، بە تەکتیکێک دروستکراوە یارمەتی دەدات بەشێوەی کۆمپیوتەر یان تابلێت بەکاربهێنرێت، قەبارەی شاشەکەی ١٤ ئینجە و لەمسە، بە گۆشەی ٣٦٠ دەتوانێت بنوشتێتەوە بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆ و فیلم، دیقەی پیشاندانی ١٦٠٠/٢٥٦٠ و ١٠٨٠/١٩٢٠ پێکسڵە.
تەکنیکی SafeShutter تێدابەکارهاتووە یارمەتی کامێراکەی دەدات ئۆتۆماتیکی هاوێنەکەی بکوژێتەوە لەکاتی بەکارنەهێنانیدا،چارەسەرکەری Corei7 و چارەسەرکەری هێڵکاری Intel Xe تێدا بەکارهاتووە، ڕامەکەی ٣٢ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی دەگاتە یەک تێرابایت.
دەتوانێت لەگەڵ تۆڕی ئینتەرنێتی بێتەل ئیش بکات، بەهۆی مۆدیۆمی Qualcomm Snapdragon X20 و X55 دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی 5G بکات.