کۆمپانیای ئەمازۆن ڕۆژانە 13 ملیار دۆلاری دەستکەوتووە

پۆلەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەمازۆن کە بەرهەمەکانی رۆژانەی خەڵكی لە جیهاندا لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەگەیەنێتە شوێنی خۆی، بەو هۆیەوە بڕە پارەیەکی خەیاڵی وەچنگ کەوتووەو بەو هۆیەوە دەنگۆی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی سکای نیوزی عەرەبی، جیف بیزۆسی دامەزرێنەرو خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن لە رۆژێکدا 13 ملیار دۆلاری قازانج کردووە، لەپای گەیاندنی ئەو کەلوپەلانەی لەسەرانسەری جیهاندا خەڵکانێک داوایان کردووە.

ئەو ماڵپەرە ئاشکرایکردووە کە کۆمپانیای ئەمازۆن بەڕێژەی 8٪ کۆی داهاتەکانی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرێک لە شوێنی فرۆشتنی کەلوپەلەکان داخراون و مامەڵە بازرگانییەکان جۆرێک لە وەستاندنی بەخۆوە بینیوە.

ئەو پیاوە سەرمایەدارە سامانەکەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە دوای ئەوەی لە جیهاندا خواست لەسەر کڕینی کەلوپەلەکان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە زیادیکردووە.

بیزۆسی تەمەن 56 ساڵ لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە برەوی بەو کارەی داوەو سەرەتا لەنێو ماڵی خۆیەوە دەستی بەو کارەی کردووەو لەئێستادا خاوەنی دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتێكی گەورەی بازرگانی ئەلیکترۆنییە لەجیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا