ئینستا٣٦٠کامێرایەک بە قەبارەی پەنجە گەورە دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئینستا٣٦٠ کامێرایەک دروست دەکات، کە دەتوانێت بەبێ هیچ بەربەستێک وێنە بگرێت.

کۆمپانیای ئینستا ٣٦٠، کامێرایەکی نوێ بە ناوی GO2، بەقەبارەی پەنجە گەورەی دەست دروست دەکات.

کامێرا نوێیەکە کێشەکەی تەنها ٢٧ گرامە، بەپێی وتەی کۆمپانیاکەش کامێراکە دەتوانێت کارێک بکات کە هیچ کامێرایەکیتر ناتوانێت بیکات وێنەو ڤیدیۆ دەگرێت بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت.

کامێراکە دەتوانێت لە ڕێگەی موگناتیسەوە لەناو جل و بەرگ و سەرپۆش دا جێگیر بکرێت و وێنەو ڤیدیۆی پێ تۆمار بکرێت.

کامێراکە هەستەوەرێکی ½.3ئینجی هەیە بە هەمان قەبارەی کامێراکانیتری مۆبایلەکان.

هەرچەندە کامێراکە کوالیتی 4Kنیە بەاڵام دەتوانیت بە دیقەی 1440X2560پێکسڵ ڤیدیۆی پێ تۆمار بکەیت، هەروەها تایبەتمەندی IPX8ی دژە ئاوی بۆ دانراوە.

کامێراکە بە نرخی ٣٠٠دۆلار بەردەستە، لەگەڵ کەیسی بارگاوی کردنەوەکەی و ستاندی جێگیر کردنەکەی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا