ئۆتومبیلێکی چینی هەرزانی تایبەت دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای دۆنگفێنگی چینی ئۆتومبیلێکی نوێ دروست دەکات هاوشێوەی ئۆتومبیلی نیسان بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ڕازی بکات.

بەپێی زانیارییەکان ئۆتومبیلەکە ناوی Venucia D60 Plusکە جیاوازی هەیە لەگەڵ ڤینوسیای ئێستا جیاوایەکەش ئەوەیە کە درێژی ئۆتومبیلەکە ٤مەتر و ٧٦ سانتیمەتر دەبێت.

سيارة صينية مميزة لمحبي المركبات المريحة ورخيصة الثمن

ئۆتومبیلەکە لە هەردوو لاوە بە کرۆم دیزاین کراوە، هەروەها کرانەوە هەواییە لاوەکیەکانی لە پێشەوە دانراوە، هەروەها ویلەکانی بە پێوانەی ١٧ ئینج لە ئەلەمنیۆم و کرۆم دروست کراوە.

سيارة صينية مميزة لمحبي المركبات المريحة ورخيصة الثمن

هەروەها ئۆتومبیلەکە لە بەشی ناوەوە بە شێوەیەکی زۆر ڕاقی و بەرز دروست کراوە، کورسیەکانی بۆ ٥ سەرنشین بە چەرم دروست کراوە، هەروەها داشبوڵی سەیارەکە پێکهاتەی دار و چەرم و کرۆمی تیادا بەکارهاتووە، شاشەیەکی گەورەی لەمسی تیا بەکارهاتووە، کە دەتوانیت پەیوەندی بێتەل بکەیت لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە

سيارة صينية مميزة لمحبي المركبات المريحة ورخيصة الثمن

هەروەها ئۆتومبیلەکە هەستەوەری دووری و نزیکی و بارانی بۆ دانراوە، ، لەگەڵ دیاریکردنی شوێن لە کاتی حاڵەتی لە ناکاو، هەروەها سیستمی کامێرای بۆ دانراوە.

ئۆتومبیلەکە هێزی ١٢٦ ئەسپی هەیە، پێدەچێت نرخەکەی لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ هەزار دۆلاردا بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا