ناسا تاقیکردنەوەی موشەکی مێگاڕۆکێتی تەواو کرد

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی ناسا تاقیکردنەوەی موشەک مێگا ڕۆکێتی تەواو کرد، ڕۆژی شەممە کاتژمێر٢٢:٣٠ خولەک موشەک ڕەوانەی سەر مانگ کرا، لە کۆتا خولەک دا بزوێنەرەکانی سووتان

کارپێکردنی موشەکەکە بەپێی سیستمی ئاسمانی ASAبووە، لەگەڵ چوار بزوێنەری سەرەکی لە ویلایەتی میسیسپی لە کەنداوی سەینت لویس کاری پێکرا، بەڵام بزوێنەرەکان زووتر لەو کاتە سوتان کە ئاژانسەکە پلانی بۆ دانابوو

وا بڕیار بوو بۆ ماوەی هەشت خولەک بزوێنەرەکان کاربکەن لە کاتی کارپێکردنیدا

سیستمی ناردنی موشەک بۆ بۆشایی ئاسمان یەکێکە لە بەرنامەکانی ئارتیمیس ، کە لە سەدەی بیستەوە ئەمریکیەکان هەوڵی ناردنی موشەک بۆ سەر مانگ

ئەندازیارێکی ناسا دەڵێت، تاقیکردنەوەی موشەکەکە دەستپێکێکی باش بووە دەتوانین لە ڕێگەیەوە کۆمەڵێک داتاو زانیاری بەسوودمان دەست بکەوێ
وتیشی کە ئێمە تیمی تایبەتمان هەیە ڕەنگە نەیانەوێت زانیاریەکان ئاشکرا بکەن، بەڵام چەند سنورێکی دیاریکراومان هەیە، تاقیکردنەوەکانمان بەردەوام دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا