گوندێک بۆ فرۆشتن دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە کۆمپانیاکانی خانووبەرە لەئیسپانیا هەلێکی بێوێنەی ڕاگەیاند بۆ خاوەنداریکردنی گوندێک بەنرخی 259 هەزار دۆلار.

گوندی سالتۆ دی کاسترۆ دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئیسپانیا و لەسنووری پورتوگال لەپارێزگای زامورا. سێ کاتژمێر بە ئۆتۆمبێل لە مەدریدی پایتەختەوە دوورە، بەپێی “بی بی سی” ئەو گوندە 44 خانوو، هۆتێل، قوتابخانە، مەلەوانگە و کۆمەڵێک سەربازگەی تێدایە کە بۆ خانووی پاسەوانی مەدەنی ئیسپانیا بەکارهاتوون.

España | Salto de Castro: el pueblo español que se vende por US$265.000 |  Narración | Historias EC | MUNDO | EL COMERCIO PERÚ

ئەو گوندەی بۆ فرۆشتن دانراوە زیاتر لە سێ دەیەیە هیچ کەسێکی تێدانەژیاوە، خاوەنی گوندەکە لە سەرەتای دەیەی یەکەمی سەدەی ئێستا کڕیتی ئامانجی ئەوەبوو بیگۆڕێت بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری، بەڵام ئەو قەیرانە ئابوورییانەی ناوچەی یۆرۆی گرتەوە ڕێگربوون لە سەرکەوتنی پلانەکەی، بەگوێرەی ڕۆنی ڕۆدارایڤس لە کۆمپانیای “ڕۆیاڵ ئینڤێست” کە نوێنەرایەتی خاوەنەکەی دەکات “خەونەکەی بۆ دروستکردنی هۆتێلێک بوو لەو ناوچەیە، بەڵام پڕۆژەکە بەستی و سەرکەوتوونەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەر خەون بە سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیەوە دەبینێت”.

خاوەنەکەی کە لە هەشتاکانی تەمەنیدایە، لەسەر ماڵپەڕی خانووبەرەی ئایدلیستا دەڵێت:”بڕیاریمدا بیفرۆشم، چونکە لە شارەکە دەژیم و ناتوانم لە گوندەکە بژیم”، ئەم فرۆشتنە سەرنجی 50 هەزار سەردانیکەری ڕاکێشاوە لەوکاتەوەی گوندەکە بۆ فرۆشتن دانراوە 300 کەس حەزیان لە کڕینی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا