پۆڵه‌تیك پرێس:
پۆلیسی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی چه‌كداریی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێس دواده‌خرێت.
پۆلیسی كۆنگرێس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توانیویانه پلانی هێرشكردنه سه‌ر كاپیتۆڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆنگرێس ئاشكرابكه‌ن، كه له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كدارییه‌وه داڕ‌ێژرابوو.
به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس بۆ ته‌قاندنه‌وه، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی كۆنگرێس دوابخرێت.
هه‌رچه‌نده پۆلیسی كۆنگرێس ئه‌و لایه‌نه‌ی ئاشكرانه‌كردووه كه پلانی هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسی داناوه، به‌ڵام تیموسی بلودجێت، به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای له‌ئه‌ندامانی كۆنگرێس، ڕێكاره ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی خۆیان توند بكه‌نه‌وه.