پۆڵەتیک پرێس
لیستێکی گەورە لە یارییە ڤیدیۆییەکان ئەم ساڵ لەسەر سەکۆ جیاوازەکان بڵاو دەکرێتەوە، چ لەسەر کۆمپیوتەر بێت یاخود پلەیستەیشن یان ئێکس بۆکس لێرەوە پێنج دیارترین یارییەکانی پرۆگرامی afk دەخەینە ڕوو.
١-far cry 6
ئەم یارییە لە پێشکەوتنەکانی Ubisoftوە هاتووە، کە یاریزانان، دەخاتە دڵی جەنگی دەروونی سەردەمەوە لە یارا، کە بەهەشتێکە کات ئەوەستێنێت، تیایدا سەرۆک ئەنتۆن کاستیۆ بەڵێنی گەڕاندنەوەی شکۆی وڵاتەکەی دەدات، کوڕەکەی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی شوێنی ئەم بگرێتەوە، یارییەکە بە وەرگێری عەرەبی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەردەست دەبێت.
٢-god of war: ragnarok
ئەم یارییە لە جۆری ئەکشنە، لە ستۆدیۆی SCE Santa Monicaدروست کراوە بۆ یارییە سەردەمیەکان لەسەر پلەیستەیشن پێنج، یارییەکە زنجیرەی نۆیەمی زنجیرە یارییەکانی گاد ئەف وارە، ڕووداوەکانی لە ئەسکەندەنافیادا دەبێت.
٣-Hitman
یارییەکە لە لایەن IO Interactive بڵاو کراوەتەوە هەشتەمین زنجیرەی هیتمانە وە بەشی سێیەم و کۆتایی World Of Assassinationە ئاهەنگ بۆ بیست ساڵەی یارییەکە دەکرێت لە کاتی نمایش کردنئ.
٤-horizon forbidden west
یارییەکە لە لایەن Guerrilla Gamesبۆ پلەیستەیشن چوار و پێنج بڵاو کراوەتەوە تەواوکەری horizon zero down ە
٥-Monster Hunter rise
یارییەکە لە زنجیرەکانی monster hunter ە لە لایەن Capcomەوە بڵاو کراوەتەوە بۆ Nintendo Switch.