پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی شیاومی12 لایت زوم دەخاتەڕوو.
مۆبایلی شیاومی12 لایت زوم کێشەکەی 166 گرامە، ئەستوریەکەی 6.9 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکرای ڕووناکیەکەی 950 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن778 جی فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە ڕەنگەکانی ڕەش، پەمەی کاڵ و شینی هەیە.