رۆبۆتی “بکوژ” ترس لە جیهاندا زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

رێکخراوی “Human Rights watch” هۆشداریدا لەبارەی ئەو ترسەی رۆبۆتی “بکوژ”ی سەربازی لە جیهاندا دروستیدەکات، بەوپێیەی هەڕەشەی گەورە بۆسەر مرۆڤایەتی دەهێنێتەئاراوە.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، هەندێک لە دەوڵەتان دژی گەشەسەندنی رۆبۆتی “بکوژ” دەوەستنەوە، ئەمەش لەپێناو مانەوەی مرۆڤ و بەردەوامبوونی ژیان، چونکە دەبێتە هەڕەشەی گەورە بۆسەر ژیانی مرۆڤایەتی.

ئەوەش هاتووە، نزیکەی ٣٠ دەوڵەت رێککەوتنی جیهانیان لەسەر ئەم چەکە کردووە، لەبەرئەوەی بەوردی توانای دیاریکردن و پێکانی ئامانجی هەیە بەبێ ئەوەی پێویستی بە مرۆڤ هەبێت.

لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکاندا هاتووە، روسیا و ئەمریکا لەنێوان ئەو دەوڵەتانەدان کە پێشنیازی رێککەوتنی جیهانی لەبارەی رۆبۆتی بکوژ رەتدەکەنەوە.

پێشتریش، ئاماژە بە چەند حکومەتێک کرابوو کە هاوڕابوون لەسەر ئەو مەترسییانەی ئەم جۆرە رۆبۆتە روبەروی جیهانی دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا