پۆڵەتیک پرێس
کەسەکان بەشێوەیەکی گشتی ددانیان زەرد دەبێت بەهۆی زۆر خواردنەوەی چا و قاوە، خواردنی زۆری شەکر و کاربۆهیدرات، جگەرەکێشان، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان و پاککەرەوەی دەم، زەردبونی ددانەکانیش دەبێتە هۆی بێزارکردن کەسەکان.
دەتوانیت سوود لەچەند ڕێگەیەک ببینیت بۆ ڕزگاربوون لە زەردی ددانەکان:
-شۆردنی ددانەکان، ڕۆژانە دووجار بۆ ماوەی دوو خولەک بەشی ناوەوە و دەرەوەی ددانەکانت بشۆ.
-خواردنی سەوزە و میوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی ددانەکان.
-پاککەرەوەی زەیتی گوێزی هندی، یارمەتی کوشتنی بەکتریای ناو دەم و سپیکردنەوەی ددانەکان دەدات، شێوازی بەکارهێنانی، دوو کەوچک زەیتی گوێزی هندی شل دەکەیتە دەمەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک، پاشان دەشۆیت.
-پاککەرەوەی سرکەی سێو، دوو کەوچکی بچووک سرکەی سێو لەگەڵ چارەکە کوپێک ئاو تێکەڵ دەکەیت، دواتر کەمێک لە گیراوەکە دەکەیتە دەمەوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە، پاشان دەشۆیت.
-توێکڵی لیمۆ و پرتەقاڵ و مۆز، ترشی ستریک کە لە توێکڵی هەندێک لە میوەکاندا هەیە یارمەتی سپیکردنەوەی ددانەکان دەدات، توێكڵی یەکێک لەو میوانە بۆ ماوەی ٢ خولەک لە ددانەکانت دەدەیت، پاشان دەیشۆیت.