پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی کۆلیستڕۆڵ خراپ و باشی هەیە، کۆلیستڕۆڵی خراپ ئەگەر ڕێژەیەکی بەرزبێتەوە زیانی تەندروستی زۆری لێدەکەوێتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک.
سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ هەیە، هەندێک لە خواردنەکان ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکەن ئەوانیش:
-شۆفان و گەنم
شۆفان و گەنم دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە.
-گوێز
چەرەساتەکانی وەک بادەم و گوێز پێویستە وەک ژەمێکی سوک لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.
-ئاڤۆکادۆ
کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ هەیە، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی چەورییە سوودبەخش و ڕیشاڵەکانە، ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی کۆلیستڕۆڵیان هەیە پێویستە ئاڤۆکادۆ لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەیاندا هەبێت.
-پاقلەمەنیەکان
دەوڵەمەندن بە پڕۆتین، ڕیشاڵ و کانزاکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ دەکەن.