پۆڵەتیک پرێس
شەربەتی پڕتەقاڵ یەکێکە لەو خواردنەوانەی خواستێکی زۆری لەسەرە بەشێوەیەکی گشتی بەشێکی زۆری خەڵک لەگەڵ نانی بەیانیدا دەیخۆنەوە، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.
پەرداخێک شەربەتی پڕتەقاڵ نزیکەی 110 کالۆری تێدایە و چەوری و شەکری تێدانییە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، بۆیە پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن ڕۆژانە پەرداخێک شەربەتی پڕتەقاڵ بخورێتەوە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری توشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەکات.
دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم، دژەئۆکسان و ترشی فۆلیک یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و لە وشکبونەوە دەیپارێزێت، لەگەڵ ئەو هەموو سوودەشدا پسپۆڕان جەختیان لەوەکردەوە هەموو کەسێک ڕۆژانە پێویستە لە پەرداخێک زیاتر نەخۆنەوە بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.