هۆکارەکانی خوورانی پێست

پۆڵەتیک پرێس

بەشێک لە خەڵک بەردەوام هەست بەخوورانی پێستیان دەکەن، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن، لەهەندێک دۆخدا لەوانەیە ببێتە هۆی بێزارکردنیان و سووربوونەوەش بەهۆی زۆری خوورانەوە.

بەپێی ماڵپەڕی”healthline” ئەمانە هۆکارە دیارەکانی خوورانی پێستن بەشێوەیەکی بەردەوام:

-دوودڵی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ خوورانی زۆری پێست.

-هەندێکجار دووگیانی یەکێکە لە هۆکارەکان بۆئەوەی خانمان هەست بەخوورانی پێستیان بکەن بەتایبەتی لەکاتی وشکبوونەوەی پێستیان بۆیە پێویستە خانمانی دووگیان لەوماوەیەدا ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە.

ماهي أسباب الحكة وطرق علاجها؟

-بەکارهێننای هەندێک لە دەرمانەکان دەبنە هۆی خوورانی پێست، بۆیە پێویستە لەکاتی بەکارهێننای هەر دەرمانێکدا کە یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی خوورانی پێستە ڕێنمایی پزیشک وەربگیرێت.

-پێوەدانی مێرووەکان یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە دیار و سەرەکییەکان.

-گۆڕانی هۆرمۆنەکانی جەستە هەندێکجار دەبێتە هۆی خوورانی پێست و کاریگەری لەسەر میزاج دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا