پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هوای مۆبایلی زیرەکی نوشتاوەی نوێ دروست دەکات، بە ناوی “Mate X2”.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە
١-ڕووبەرێکی گەورە لە شاشەی ناوەوە داگیر دەکات، بەپێوانەی ٨ ئینج بە دیقەی، 2200×2480پێکسڵ، هەروەها شاشەی دەرەوە بە پێوانەی 6.45 ئینج، بەدیقەی 1160×2700پێکسڵ.
٢-ڕووکاری ناوەوەی مۆبایلەکە بە ڕەنگی DCI-P3دروست کراوە پێچەوانەی ڕووکاری دەرەوە.
٣-مۆبایلی هواوی بەکارهێنەران ئاڕاستەی EMUI 11.0دەکات لەسەر بنەمای سیستمی ئەندرۆید.
٤-ئامێرەکە بە “Krin 9000”گرنتی کراوە.
٥-ڕامی مۆبایلە نوێیەکەی هواوی ٨ گێگابایتە.
٦-باتری مۆبایلەکە ٤٥٠٠میلی ئەمپێری هەیە، هەروەها لەگەڵ بارگاوی کردنێک بە خێرایی ٥٥ وات.
٧-مۆبایلە نوێیەکە کامێرای کۆمەڵەی Leicaی چواری بۆ دانراوە، کە چەندین تایبەتمەندی پێشکەوتوو لە خۆ دەگرێت.
٨-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.
٩-مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش، سپی، شینی کریستاڵی، پەمەیی کریستاڵی بەردەست دەبێت.
١٠-نرخی مۆبایلەکە دوو جۆر دەبێت، جۆری ٢٥٦ گێگابایت نرخی دووهەزار و٧٨٥ دۆلار دەبێت و نرخی ٥١٢ گێگابایت دووهەزار و ٩٤٠ دۆلار دەبێت.