پۆڵه‌تیك پرێس:
ئێواری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناوچه‌ی سه‌وز له‌شاری به‌غدا موشهكبارانكرا، سه‌رچاوه عێراقییه‌كانیش ده‌ڵێن چوار موشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه كراوه.
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، چوار موشه‌كی كاتیۆشا له‌كۆشكی سجود له‌ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، كه ناوچه‌كه نزیكه له نوسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
ئه‌و شوێنه‌ی موشه‌كه‌كانی لێكهوتووهته خواره‌وه چه‌ند مه‌ترێك له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداوه دووره.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه موشهكییهدا چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی برینداربوون.