ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ سەر داعش ئەنجامدرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسەکانی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ ڕایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا چەند سەرکردەیەکی داعشیان لەناو بردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری کەرکوک، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لێدانێکی بە هێزی لە داعش داوە، پاشماوەکان و سەرکردەکانیان لە ناو بردووە.

لە هەمان کاتدا ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١، لیوا سەعد مەعەن ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، کە دەزگای هەواڵگری ناوخۆی باوکری ڕۆژهەڵاتی دیالە ئەنجامی داوە، دوو سەرکردەی داعش و سێ چەکداریان کوژراون.

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە زانیاری وردو ڕاست دەستی کردووە بە ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتن و لە ناوبردنی پاشماوەکانی داعش، لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیالە.

ئاماژەی بەوەشدا بریکاری هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، بە شێوەیەکی تایبەت خۆیان سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە، لە ئێستاشدا بەردەوامن بۆ لەناوبردنی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکە بەتەواوی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا