توركیا چەند لایەنگرێكی دیكەی هەدەپەی دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

توركیا چەند لایەنگرێكی دیكەی هەدەپەی دەستگیركرد كە لە نێویاندا هاوسەرۆكی شارەوانیی قەرس و جێگرانی هاوسەرۆكانی شارەوانی قەرس و چەند كەسێكی دیكەی تێدایە.

میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردەوە، توركیا لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەكانی بۆ دەستگیركردنی لایەنگرانی هەدەپە، شەڤین ئالیجا هاوسەرۆكی شارەوانیی قەرس و جەنگیز ئانلی هاوسەرۆكی شاری قەرسی هەدەپەیان دەستگیركردووە.

ئەوەش لەكاتێكدا لەماوەی چەند رۆژی رابردودا توركیا نزیكەی ١٠٠ كەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندەكانی هەدەپە دەستگیركرد كە لەنێویاندا ئایهان بیلگەن هاوسەرۆك شارەوانیی قەرسی تێدابوو.

پێشتریش میدیاكانی نزیك لەپەكەكە ئاشكرایان كرد دوای دەستگیركردنی ئایهان بیلگەن لە زیندان ژەنهر خوارد كراوە.

رۆژی 30ی ئەیلولی ئەمساڵیش ئایهان بیلگەن لە دەستپێشخەرییەكدا و بۆ رێگریكردن لەوەی دەوڵەتی توركیا قەیوم بەسەر شارەوانیی قەرسدا بسەپێنێت، دەستی لە پۆستی سەرۆكی شارەوانی كێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا