پۆڵەتیک پرێس
خانمان لە زۆربەی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان خاوەن پۆست و بیروڕای خۆیانن و سەرکەوتن و بەرەوپێشچونیان لە پلە و پۆستەکانی خۆیاندا هەیە.
باس لە دیارترین ئەو خانمانە دەکەین کە سەرکردایەتی دەزگا نێودەوڵەتییەکان دەکەن:
-کریستین لاگارد، تەمەنی ٦٥ ساڵە، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپایە.
-کریستینا جۆرجیفا، تەمەنی ٦٧ ساڵە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەبەری گشتی بانکی دراوی نێودەوڵەتییە.
-ئۆدری ئۆزلای، تەمەنی ٤٨ ساڵە، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوبەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ خوێندن و ڕۆشنبیری.
-وینی بیانیما، تەمەنی ٦٢ ساڵە، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ پۆستی بەڕێوبەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی بەرنامەکانی بواری بەرگری لەش وەرگرتووە.
-نگۆزی ئۆرکۆنجۆ ئیۆلا، تەمەنی ٦٦ ساڵە، لە ئاداری ٢٠٢١ پۆستی بەڕێوبەری کۆمەڵەی بازرگانی جیهانی گرتووەتە دەست.