بە وێنە..سەگە نامۆکانی ڕوسیا..نهێنی ڕەنگەکانیان چیە؟

ئەم بابەتە 6 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕوسیا وێنەی کۆمەڵێک سەگ دەگرن، کە ڕەنگێکی جیاوازیان هەیە لە شاری دزیرزینسک سەگەکان ڕەنگیان سەوز و شینە، لە ناوچەکانی گەورەترین کارگەکانی کیمامیی دا دەژین کە تایبەتن بە دروست کردنی شوشەی ئەکریلیک و ترشی پرۆسیک.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ڕەنگە سەگەکان بەر پاشماوەی ماددە کیمیایەکان کەوتبن، بۆیە ڕەنگیان گۆڕاوە، دەسەڵاتدارانی شاری دزیرزینسک، ئاماژە بەوە دەدەن کە پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەو سەگانە ئەنجام داوە، لە بنکەکانی تەندروستی ڤێتێنەری، ئەنجامی پشکنینەکانیش ئەرێنی بوون تەندروستی سەگەکان باشە و بە شێوەیەکی ئاسایی نان دەخۆن.

بەڵام نیگەرانن دەربارەی ئەوەی ڕەنگە ئەو پاشماوەی ماددە کیمیاییە ببێتە هۆی ژەهراوی بوونیان و ئەو ڕەنگە بە بەردەوامی لەسەریان بچەسپێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک