دەیان نەهەنگ لە باشوری نیوزلەندا لە کەناردا مانەوە

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی نیوزلەند ڕایانگەیاند: ١٥ نەهەنگی فڕۆکە گیانیان لە دەست داوە، کە جۆری ئەو نەهەنگە ژمارەیان زۆر کەمە، سەڕەرای هەوڵدان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو دەریا، هێشتا زۆرێک لەو نەهەنگانە لە کەناروەکانی دورگەی باشور دا گیریان خواردووە.

دوای ئەوەی هەڵکشان و داکشانێکی زۆر لە کەناراوەکانی ئەو ناوچەیە ڕوویدا، بۆ ڕۆژی دواتر چەند نەهەگێک لە کەناری دورگەکە دۆزرانەوە ٢٨ لەوان زیندوو بوون و ١٥یان گیانیان لە دەست دابوو.

بەرپرسی پاراستنی ژینگە لە لێدوانیکدا ڕایگەیاند: کە چەند نەهەنگێکیان ڕزگار کراون بەڵام هەندێکی دیکە هێشتا لەسەر کەنارەکە ماونەتەوە بەڵام دیار نیە کە ئایا نەهەنگەکان لە کەنارەکەدا مەلە دەکەن یاخود لمی سەر کەنارەکە دایان دەماڵن.

کارمەندانی بەشی رزگار کردن، هەوڵ دەدەن نەهەنگەکان دووبارە مەلە بکەنەوە، نزیکەی ٥٠ کەسی خۆبەخش دەبن، لە نیوزلاند ڕووداوە سروشتیەکان بە جۆرێکە کە ساڵانێکە سەری لە زیندەوارانی دەریا شێواندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا