پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ئیداره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا واژۆ ده‌كات.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا جۆ بایدان كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ واژۆ ده‌كات به‌مشێوه‌یه:
سێشه‌ممه26ـی كانوونی دووه‌م: بایدن بڕیاری تایبه‌ت به پڕچه‌ككردنی هێزه ئه‌منییه لۆكاڵییه‌كان واژۆ ده‌كات.
چوارشه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌م: كێشه‌ی كه‌شووهه‌وا یه‌كێكه له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌جێندای كاركردنی بایدن، ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانكاریی له كه‌شووهه‌وا واژۆده‌كات، هاوكات ئه‌و پرسه ده‌كاته ئه‌وله‌ویه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا.
هاوكات ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری سه‌رۆك بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا جارێكی دیكه دروستده‌كاته‌وه.
پێنج شه‌ممه 28ـی كانوونی دووه‌م: له‌و ڕۆژه‌دا بایدن سیاسه‌تی “مه‌كسیكۆ سیتی” هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه تیایدا هاوكاریكردنی ئه‌مریكای بۆ ڕێكخراوه بیانییه نا حكومییه‌كان بۆ پرسی له‌باربردنی منداڵ ڕاگرتبوو.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا بڕیارێكی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی (Medicaid) ده‌رده‌كات، كه ده‌ستبه‌ری ته‌ندروستی بۆ چه‌ندین ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مریكی ده‌كات.
هه‌ینی 29ـی كانونی دووه‌م: له كۆتا ڕۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بایدن زنجیره‌یه‌ك بڕیاری گرنگ تایبه‌ت به كۆچكردن بۆ ئه‌مریكا و مافی مانه‌وه واژۆ ده‌كات، هاوكات تیمێك دروستده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه به‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مافی پێدانی ڤیزای هه‌یه.