پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌سه‌ڵاتی باڵای دادوه‌ری عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ركرد.
رۆژی پێنج شه‌ممه دادگای ڕه‌سافه له‌شاری به‌غدا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقیی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تره‌مپ ده‌ركرد.
بڕیاری ده‌ستگیركردنی تره‌مپ به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری پێشووی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ده‌شڵێت، لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به كوشتنی سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
ڕۆژی 2019/1/3 له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و پاش گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به عێراق، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه كرانه ئامانج و كوژران.