لاهور شێخ جەنگی: دەبێت حكومەت شاندێكی خاوەن بڕیار بنێرێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدا بڵاوكردەوەو رایگەیاند، پێویستە لەمەودوا حكومەتی هەرێم بەرپرسیارانە مامەڵە بكات و شاندێكی خاوەن بڕیار بنێرێتە بەغدا.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، “بەر لەوەی گلەیی لە شیعە و سوننە بكەین، لەم سەردانەم بۆ بەغدا بۆم دەركەوت كە تیمی دانوستانی هەرێم بەرپرسیارن لەوەی نەیانتوانیووە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێو پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە جێگیر بكەن لەكاتێكدا شاندی هەرێم چەندین بژاردەی باشیان لەبەردەست بووە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، هێشتا دەرفەت ماوە و لە مادەی حەوتی یاسا‌كە دەرفەتێكی باش دراوە بە حكومەتی هەرێم بۆ دانوستان، “بۆیە حكومەتی هەرێم دەبێت بەرپرسیارانە رەفتار بكات و پەلە بكات لە ناردنی شاندێكی خاوەن بڕیار بۆ بەغدا تا چیتر ماف و مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دوا نەكەوێت.

لە بارەی سەردانەكەشی بۆ بەغدا باس لەوەدەكات، سەردانەكەیان بۆ داكۆكیكردن بووە لە مافی مووچەخۆرانی هەرێم، “پڕ بەرهەم بوو، لەگەڵ بەرێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوەیەكی باشمان ئەنجامداو جەختمكردەوە قووتی میلەتەكەم نەكرێت بەقوربانی غروری هیچ لایەنێك”.

دەشڵێت، “بەڕێز كازمی سەرەڕای نیگەرانیی خۆی لە تیمی دانوستانكاری هەرێم، بەڵام بەڵێنیدا لەماوەی ئەم دوو هەفتەیە هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو ناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا