پۆڵهتیك پرێس:
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه و تهوهرهكانی كۆبوونهوه پرسی كۆرۆنا و پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن-ه.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بهسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتەكانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا، دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو.
ئەنجومەنی وهزیران رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، پەیڕەوی (رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) هەروەها پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.