پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند، دەبێت وەكو قەوارەیەكی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.
رۆژی شەممە 23-07-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە شاری بەغدا سەردانی فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكومەت لەبارەی كۆبوونەوەی نێوانیان، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور كراوە و سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت وەكو قەوارەیەكی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.
بەپێی راگەیەنراوەكەی حكومەت، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی كە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.