لەبارەی دوو پسوڵەی پشكنینی كۆرۆنا رونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:

ئەو هاوڵاتیانەی لە دەروازە سنورییەكانەوە بۆ هەرێم دەگەڕێنەوە دەبێت دوو پسوڵە لەكاتی وەرگرتنی پارەی پشكنینی كۆرۆنا ببڕن، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوە بۆ پۆڵەتیك پرێس دەدات و چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.

مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەر كەسێك لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە، كاتێك پشكنینی كۆرۆنای بۆ دەكرێت دەبێت دوو پسوڵەی كۆرۆناببڕێت، هەر چەندە بڕینی ئەو دوو پسوڵەیە هیچ كێشەیەكی یاسایی نییە، بەڵام داوای پێكهێنانی لیژنەیەكمان كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

وتیشی: تیمی پشكنینی كۆرۆنا پسوڵەكان لە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی وەردەگرن، بۆ هەر پشكنینێك بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام بەهۆی نەبونی پسوڵەی 60 هەزاری دەبێت ئەو كەسەی دەگەڕێتەوە دوو پسوڵە كە یەكێكیان 25 هەزاری و ئەوی دیكەشیان 35 هەزارییە ببڕێت، ئێمەش دەمانەوێت بكرێت بە یەك پسوڵە بۆ ئەوەی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بكرێت.
نەك لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، بەڵكو لە شاری سلێمانیش بەهەمان شێوە پشكنینی كۆرۆنا بە دوو پسوڵە ئەنجام دەدرێت.

ئەو كەسانەی سەفەری دەرەوەی وڵات دەكەن، یاخود دەگەڕێنەوە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت بە بڕی 60 هەزار دینار، كە بە دوو پسووڵە لێیان وەردەگیرێت.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پسوڵەی 50 هەزاری و 60 هەزاری لە حساباتدا بوونی نییە، تائێستا، بەو هۆیەوە ئەو پسوڵەی بۆ پشكنینی كۆرۆنا دەكرێت بە دوو پشوڵە بۆیان دەكرێت، بە هەردوو پسوڵەكەش دەبێتە 60 هەزار دینار.

وتیشی: بەپێی پسوڵەی پارەدان پسوڵەی چاپكراوی 60 هەزار دیناریان نییە، دەبێت بۆ ئەو پسوڵەیە رەزامەندی دارایی بۆ وەربگیرێت، تا پسوڵەی 60 هەزار دیناری چاپ بكرێت، ئەو پشكنینانەش كاتین دوای تەواوبوونی كۆرۆنا ئەنجام نادرێت، ئەگەر نەكرێت بە یەك پسوڵەش كێشە دروست نابێت، ئەو دوو پسوڵەیش تەنها لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ نییە، بەڵكو پشكنینەكان لە سلێمانیش بەو دوو پسوڵەیە ئەنجام دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا