پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان تاوتوێی پرسی موچه و نه‌دانی پێنج موچه‌ی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران بكات.
ئه‌رشه‌د حسێن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری دارایی ڕاسپاردبوو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدۆزێته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی پرسی موچه تاوتوێده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌نیازه موچه‌ی داهاتوو كاتێك دابه‌شی ده‌كات موچه‌ی مانگی 9 بێت و موچه‌ی پێنج مانگی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شناكات، كه تا ئێستا به‌فه‌رمی و به‌یاسا نه ناوی پاشه‌كه‌وتی لێنراوه نه هیچ ناوێكی دیكه.