كەس لە نادال ناباتەوە لە یاریگای لمیندا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا كۆتایی هات بە یارییەك كە دەبوو لوتكەی لوتكەكانی تێنس بێت لە ساڵی 2020 بەو پێیەی نادال ئاستی ناجێگیر ڕووبەڕووی جۆگۆڤیچی ئاست جێگیر و پێشەنگی یاریزانانی جیهانی تێنسی سەر زەوی دەبۆوە.

Jo-Wilfried Tsonga vs Daniel Brands

یارییەكە لە سەعات 4 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستی پێ‌ كرد هەتا سەعات 6.50 ی ئێوارە كە بە بردنەوەی ماتەدۆرەكە بە كۆتا هات بە 3 گێمی بێ‌ وەڵام كە بە تەواوەتی باڵا دەستی ئەو تێنسزانە ئیسپانییەی نەك بەرامبەر بە نۆڤاك سەلماند بەڵكو بۆ هەموو جیهانیشی سەلماند كە ئەو پادشای مێژوویی یاریگا لمینەكانە بە تایبەتیش ڕۆڵاند گارۆس.

هەر لە سەرەتاوە ڕافا توانی لێدانی گێمی نۆلی بشكێنێت و كۆنتڕۆڵی بكات سەرەڕای ئەوەی لە دوای ئەو لێدان شكاندنەوە نۆلی كەمێك گەڕایەوە، بەڵام دواتر نادال كۆنتڕۆڵی تەواوی كرد و توانی گێمی یەكەم بە (6 – 0) لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتا بهێنێت.

لە گێمی دووەمدا نۆڤاك كە لە ساڵی 2020 هیچ كاتێك پێشكەوت بێت نەدۆڕاوە، بەڵام لە بەردەم پادشای یاریگا لمینەكان چۆكی دادا و ئەو گێمەشی پێ‌ دۆڕاند بە ئەنجامی (6 – 2).

لە گێمی سێیەمدا هەوادارانی نۆلی هێند دڵشكاو بوون باوەڕیان بەو ئاستە بەرزەش نەبوو كە پێشكەشی دەكرد هەر ئەمەش بوو وای كرد دۆڕاندن بەوەوە بە دەربكەوێت و بەرامبەرەكەشی وەك دێوەزمە لەو گێمەشدا لووشی داو (7 – 5) لێی بردەوە و كۆتایی بە یارییەكە هێنا.

بەو بردنەوەیە ڕافا توانی ژمارەی بردنەوەكانی لە گراند سلام لەگەڵ ئەفسانەی مێژوویی تێنسی سەر زەوی ڕۆجەر فیدرەری سویسری یەكسان بكاتەوە بە 20 نازناوی پاڵەوانێتییە گەورەكان هەروەك ئەو تێنسزانە جیهانییە توانیشی ژمارەی نازناوەكانی ڕۆلاند گارۆس بكات بە 13 نازناو و پارێزگاری لە نازناوەكەی وەك پاڵەوانی پار ساڵ و ئەمساڵیش بكاتەوە لە بەرامبەردا نۆڤاك جۆگۆڤیچ بۆ جاری 3 لە مێژوویدا یاری كۆتایی بەرامبەر بە نادال دۆڕاندەوە و نەشی توانی ژمارەی ڕۆلاند گارۆسەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 2 نازناو.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا