كۆمبانی وازهێنانی یەكجاری ڕاگەیاند

پۆڵەتیك: وەرزش
ڤینسینت كۆمبانی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی وڵاتی بەڵجیكا و كاپتنی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی و ڕاهێنەر و یاریزانی ئێستای یانەی ئەندەرلەختی بەڵجیكی ڤیدیۆ چاتێكی بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژەی بۆ كۆتایی ژیانی وەرزشی خویدا وەك یاریزان و تەنها و تەنها كاتەكانی بۆ ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی چڕ دەكاتەوە.

كۆمبانی لە ڤیدیۆكەدا دەڵێت: (سەردەمی درێسی ژمارە 4 وەك یاریزان لە ئێستاوە كۆتایی هات و سەردەمی ڕاهێنەرایەتی یەكجاری دەست پێ‌ دەكات ئیدی وەك ڕاهێنەری یانەكەم واتا ئەندەرلەخت لەگەڵتان دەبم و چی دی وەك یاریزان بەدەر ناكەومەوە).

یاریزانە تەمەن 34 ساڵەكە ماوەی چەندان ساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی یاری كرد و پاش مۆندیالی 2018 ی وڵاتی ڕوسیا وازهێنانی ڕاگەیاند پاش ئەنجامدانی 89 یاری بە درێسی شەیتانە سورەكانی ئەوروپاوە هەروەك لە ساڵی 2003 لە ئەندەرلەختەوە ڕووی لە هامبۆرگی ئەڵمانی كرد تا ساڵی 2008 ئیدی لە پاش ئەو وادەیەوە ڕووی لە یانەی مانچستەر سیتی كرد و ماوەی 11 ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە مایەوە و چەندان و چەندان نازناوی لەگەڵ ستیزن بە دەستهێنا و لە ساڵی 2019 دا سیتی جێهێشت و ڕووی كردەوە ئەندەرلەخت وەك ڕاهێنەر و وەك یاریزانە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا