پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئاكرێ سێ كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی تۆرەكۆمەڵایەتییەكان بۆ كاری نەشیاوو بێڕێزیكردن بە كچان لەبەردەم دەرگای خوێندنگاكان دەستگیركران.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانیانەوە كەسێكیان دەستگیركردوە، كە لەبەردەم دەرگای خوێندنگاكان بێڕێزی و كاری نەشیاوی بەرامبەر خوێندكاران و مامۆستایان ئەنجامداوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیناوە بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددەی (402) لە یاسای سزادان راگیراوە.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، لەلایەكی دیكەوە دوو تۆمەتبار كە ویستوویانە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ ئەنجامدانی كاری بەدڕەوشتی بەكاربهێنن دەستگیركران.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباران بەناوەكانی (أ.ن.أ.) و (أ.ئ.أ.) دوای دەستگیركردنیان رێكارەكانیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.