وەزیری تەندروستی: 50 تۆن دەرمان و پێویستی پزیشکی ڕەوانەی تورکیا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 50 تۆن هاوکاری دەرمان و پێویستی پزیشکی بۆ تورکیا دەنێرین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە، تورکیا لەڕێگەی کونسوڵی گشتی تورکیاوە داوایلێکردووین هاوکاری پێویستی پزیشکییان پێشکەش بکەین.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای داواکاریی تورکیا بۆ هاوکاریکردنیان لەڕووی پزیشکییەوە 50 تۆن هاوکاری دەرمان و پێویستی پزیشکی ڕەوانەی تورکیا دەکەین.

جەختیکردەوە، تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی هاوکارییەکە دەبنە تورکیا و تا شاری ئەدەنە دەچن و لەوێ بەشێوەیەکی فەرمی دەرمان و پێویستیە پزیشکییەکان ڕادەست دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا