13 هەزار دەرماڵەی نایاسایی لە وەزارەتێکی هەرێم هەڵوەشێندراوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، زیاتر لە 13 هەزار دەرماڵەی نایاسایی لە وەزارەتی کارو باری شەهیدان و ئەنفالکراوان هەڵوەشێندراوەتەوە.

عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، لە کۆی پێداچوونەوەی دۆسیەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان نزیکەی 17 هەزار دۆسیە وردبینی بۆ کراوە، زیاتر لە هەزار دۆسیە ماف و ئیمتیازاتیان هەڵوەشێندراوەتەوە

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، وردبینی و پێداچوونەوە بۆ زیاتر لە 10 هەزار دۆسیەی زیندانیکراوان و گیراوی سیاسی کراوە، زیاتر لە 13 هەزار دەرماڵەی نایاسایی هەڵوەشێندراوەتەوە.

ڕوونیشی کردەوە، 2 هەزار دۆسیەی سکاڵای کابینەکانی پێشووتریش، یەکلاییکراوەتەوە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا