پۆڵەتیك پرێس
پەرلەمانی كوردستان مەراسیمێكی تایبەتی بۆ سێیەمین ساڵرۆژی كۆچی دوای مام جەلال رێكخست.
بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و تەواوی پەرلەمانتاران، پەرلەمانی كوردستان مەراسیمێكی تایبەتی بۆ یادی سێ ساڵەی كۆچی دوایی مام جەلال رێكخست و تێیدا بەگرنگییەوە باس لە خەبات و هەوڵەكانی مام جەلال بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی كورد كرا.
دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال سكرتێری پێشووی یەكێتی و یەكەمین سەرۆك كۆماری كورد لە عێراق، چەندین مەراسیمی تایبەتی بۆ رێكخراو تێیاندا خەباتی دەیان ساڵەی مام جەلال بۆ بەدیهێنانی مافی كورد لە چوار پارچەی كوردستان و دەستەبەركردنی ئازادی و یەكسانی خرانەڕوو.
سێ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژی سێی تشرینی یەكەمی 2017 مام جەلال یەكەمین سەرۆك كۆماری كورد لە عێراق بەهۆی نەخۆشی لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.