بەدواداچون بۆ پرسی بە قاچاخ بردنی ڤاكسینە ئەمەریكییەكە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەدواچوون بۆ بابەتی بەقاچاخبردنی  ڤاکسینى فایزەری ئەمەریكی  لەكوردستانەوە بۆ ئێران دەكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك ئەندامانی پەرلەمانی كوردستا لەئەنجامی بەدواداچونیان بۆ بەقاچاخبردنی ڤاكسین لەهەرێمەوە بۆ ئێران پەیوەندییان بە وەزیری تەندروستی هەرێمە كردووە سەبارەت بەوەی كە ڤاكسینەكە لەهەرێمی كوردستانەوە چۆتە ئێران، بەڵام وەزیری تەندروستی  ئەو دەنگۆیانەی رەتكردۆتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە گوایە ئەو ڤاکسینەی بەقاچاخ چۆتە ئێران لەپشكی سلێمانی بووە، بەڵام بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە،  سێ  بەش ڤاکسین ھاتووە بۆ سلێمانی ھەر بەشەی ١٧٠٠ ڤاکسینە بەشێکی بەکارھاتوەو بەشەكەی دیكەی ماوەو ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن.

هاوكات جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی بەقاچاخبردن ڤاکسین لە هەرێمەوە بۆ ئێران و لەكەمترین ماوەدا ئەنجامەکەی رادەگەیەنرێت.

پێگەی  BBC  فارسى ڤیدۆیەکی بڵاوکردەوە گوایە ڤاکسینی فایزەر بة قاچاخ لە کوردستانەوە چووەتە ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا