ترەمپ و بایدن: یەكەم شەڕ

كاتژمێتی سێی بەیانی بە كاتی كوردستان، لە شاری كلیڤلاند بۆ یەكەمجار ترەمپ و بایدن ڕووبەڕو دیبەتیانكرد.

هەرچەندە ڕۆژی هەڵبژاردن نزیكەی مانگێكی ماوەم بەڵام خەڵكێكی زۆر لە ئەمریكا دەنگیان داوە و دەنگدەدەن. چونكە ئەمساڵ بە هۆی نەخۆشی كۆرۆناوە دەنگدان بۆ پۆستە.

لە دیبەیتەكەدا چەند بابەتێك مشتومڕی لە سەر كرا: دەستنیشانكردن دادوەر بۆ دادگای باڵا: ترەمپ دەیەوێت ئامی بارێت دابنێت و دیموكراتەكان دژن، داوا دەكەن پاش هەڵبژاردن ئەو پۆستە یەكلایی بكرێتەوە.

پرسی دووەم كۆرۆنابوو. دیموكرات ترەمپ بە شكستخواردو دادەنێن لە پرسی كۆرۆنادا، بەڵام ترەمپ خۆی بە سەركەتو دەزانێت.

پرسی سێیەم، پرسی چوارهەم ئابوری بوو، كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە. ئێستا ئابوری ئەمریكا خراپە، بەڵام پێش كۆرۆنا باش بوو. پرسی پێنجەم ڕەگەز یان ڕەگەزپەرستی بوو.

لێرەدا ترەمپ ئامادەنەبوو دژایەتی میلیشا سپی پێستە توندڕەوەكان بكات كە خۆیان بەباڵاتر لە ئەوانیتر دەزانن. بایدنیش هێندە گەرم نەبوو لە پشتیوانی گروپی ڕەشپێسەتەكان، black life matter، پاشان مێژوی هەردوو كاندید، ژینگە لە گەڵ پرسی ئەوەی ئایا ئەم هەڵبژاردنە بێكێشەیە.

ترەمپ بڕوای وەهایە براوەیە، ئەگەر بدۆرێت ئەوا گزی لێكراوە. بۆیە هەر لە ئێستاوە پرسی چونە دادگا لە ئارادایە.

بە گشتی دیبەیتەكە لاواز و خراپ و پڕ لە قسەی ناشیرین و یەكتربڕین بوو. ترەمپ بەتایبەتی ڕێگەی نەدەدا بایدن قسە بكات و هەركە قسەی دەكرد ئەویش لە هەمانكاتدا قسەی دەكرد.

ترەمپ سڵی لە وتنی هیچ شتێك نەدەكردەوە. كاتێك بایدن باسی كوڕەكەی كرد كە لە خزمەتی سەربازیدا كوژراوە، ترەمپ قسەكانی پێبڕیی و پرسی ئەو كوڕەی هێنایە ئاراوە كە ئالودەیە بە دەرمان.

بە گشتی ئاستی دیبەیتەكە لاوازبوو، ترەمپ بێ ڕێز بوو، پڕ بوو لە بێزاریی. بایدن خاو و بێگیان و لاواز بوو.

بایدن هەوڵی دەدا بۆ خەڵكی ئەمریكی قسە بكات. بەڵام ترەمپ بۆ بایدن قسەی دەكرد. چاودێران دەڵێن ئافرەتان بە تایبەتی زیاتر دژ بە ترەمپ دەبن لە پاش ئەم دیدارە.

ترەمپ بێ پلان و بێ بەرنامە دەردەكەوت. لە ڕاستیدا شەڕی ڕاستەقینەی ئەو دژ بە چەپی توندڕەبوو، كە لە ساندەرسدا خۆی دەبینێتەوە، بۆیە ساندەرس ئامادەیی زۆربوو لە دیبەیتەكەدا. چونكە چەپی توندڕە و جەمسەری بەرامبەری ڕاستی توندڕەوە.

سەرەتا گومانی ئەوە هێنرایە ئاراوە كە ڕەنگە جارێكی تر دیبەت نەكەن، بەڵام ئەگەری زۆرە بكرێت، چونكە ئەگەر بایدن بكشێتەوە ئەوا ترەمپ بە دۆڕاو و شكستخواردوو ناو دەبات.

دیبەتەكە، كە نزیكەی ١٠٠ ملیون كەس لە ئەمریكا تەماشای كرد، ڕوداوێكی ناشیرین بوو لە مێژوی دیموكراسی ئەمریكیدا و نمونەیەكی ناشیرینە بۆ دونیا، كە زۆرجار بە ئاگایی و بێئاگایی لاسایی ئەمریكا دەكاتەوە.

سەردار عەزیز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا