کەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسان، ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت، لەناوچە شاخاویە سنوررییەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچڕ پچڕی لابەلا هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراوارد بە تۆمارەکانی دوێنی.

سبەی سێ شەممە 18ی نیسان، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و کەرکوک دەبێت کە 30 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە دهۆک دەبێت کە 26 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا