پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، تاکە حکومەتین لە ناوچەکە کە خۆمان ئاماری توندوتیژی دەدەینە لایەنە نێودەوڵەتییەکان، شەفافەت لەمە زیاتر چییە؟
ئەمڕۆ دووشەممە، زیندار زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 519 تەنها لەساڵی 2021 و 2022 لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕکراون، ئەمە هەموو بۆ ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چالاک بێت.
باسی لەوەش کرد، هیچ کاتێک بەتەواوەتی ڕاپۆرتێکمان ڕەتنەکردووەتەوە، بۆیە شتێکی زۆر ڕەوایە کە ئێمە ڕوونکردنەوەمان هەبێت و کاتێک تۆمەتێکی ناڕاستمان ئاراستە دەکرێت قسەی خۆمان دەکەین.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەو حکومەتەی لە کوردستان هەیە کارتۆنی نییە، خودی ئەمریکاش دان بەوەدا دەنێت کە هەڵبژاردن بووە لە عێراق و چاودێرانی نێودەوڵەتی هەبووە.