خۆپیشاندەران کۆمپانیایەکی نەوتی باشووری عێراقیان داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەیان خۆپیشاندەر لە زیقاڕ بەمەبەستی داواکردنی هەلی کار و دامەزراندن چوونەبەردەم کۆمپانیایەکی نەوت و دایانخست.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیا عێراقییەکان، دەیان خۆپیشاندەر پێشڕەوییان کردووە بۆ داخستنی کۆمپانیای نەوتی زیقاڕ.

لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەری دیکە لە دەرچووانی دانەمەزراو چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەمەبەستی داوای دامەزراندن.

ڕۆژی یەکشەممە زنجیرە خۆپیشاندانێک لە زیقاڕ دەستیپێکرد تێیدا هاووڵاتیان داوای هەلی کار و خزمەتگوزارییان کرد و چەند ڕێگا و پردێکی گرنگیان داخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا