پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق، پێویستی بە ژمارەیەک ئەندازیاری کارەبا هەیە.
ئەمڕۆ، یەک شەممە 19ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق پێویستی بە ژمارەیەک ئەندازیاری کارەبا بەشێوەی ڕۆژانە هەیە، بۆ کارکردن لە بەشەکانی پلان و تەکنیک.
ڕوونیکردەوە، مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لەم فۆڕمەی خوارەوەدا هەیە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوی کارکردنیان هەیە و پێویستە لەماوەی پێنج ڕۆژدا تا بەرواری 24ی ئادار فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
بۆ خوێندنەوەی فۆڕمەکە و پڕکردنەوەی کلیک لەم لینکە بکە: