پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت “لەساییەی چاوكراوەی و شەونخونی هێزەئەمنییەكان و دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس هەولێر پارێزراوە و ئەو كردەوە تیرۆرستی و ترۆسنۆكانە و تێكدەرانە ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری شارەكەمان بشوێنن”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیرانی 2021، لە ڕێگەی چەند درۆنێكەوە هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و هێرشەكە لە نزیك گوندی براغ و بە دووری سێ‌ كیلۆمەتر لە نزیك كۆنسوڵخانە نوێیەكەی ئەمریكاوە بووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند “بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە بۆ سەر شارەكەمان دەكەین و هاوڵاتییانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه‌”.

دەقی راگەیەندراوەكەی پارێزگاری هەولێر..

دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 کاتژمێر 1:50 شه‌و، 3 درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقیه‌وه‌ و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه‌، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتۆته‌وه‌.

وێڕای به‌توندی ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه‌ و ئه‌و ئه‌كرده‌وه‌ تیرۆرستی ترۆسنۆكانه‌ و تێكده‌رانه‌ ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری شاره‌كه‌مان بشوێنن.
پارێزگای هه‌ولێر
2021.6.26

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا