پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەیەک لە بەرپرسانی کابینەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە دۆسیەی دزینی پارەی ئەمیندارێتی باج، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای دەرکەوتنی بەڵگەی نوێ کە ئاماژەن بۆ تێوەگلانی ژمارەیەک کەسایەتی دیکە لە حکومەتی پێشوو لە تاوانی دزینی پارەکەی ئەمیندارێتی باج، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکؤلینەوە بۆ چوار لە بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی پێشوو دەرکرا.
بەگوێرەی نوسراوەکە، فەرمانی دەستگیکردن بۆ هەریەکە لە عەلی عەلاوی، وەزیری پێشووی دارایی، رائید جوحیم بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ئەحمەد نەجاتی، سکرتێری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، موشریق عەباس، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەرچووە.
پرسی دزی سهده کە لە حکومەتەکەی سوودانی ئاشکرابوو، لەماوەی (11) مانگدا واتە لە مانگی ئەیلولی 2021 بۆ ئابی 2022 بە (247) چهکی بانکی لەدوو لقی بانکی رافیدەین، بڕی 3 ترلیۆن و 701 ملیارو 380 ملیۆن و 882 هەزار دینار راكێشراوه، سهرجهم ئهو پارهیهش بردراوهته دهرهوهی وڵات، ئهمهش به “دزی سهده” لهلایهن بهرپرسان و چاودێرانهوه وهسفكرا.