هاوڵاتییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز هاوڵاتییەک بە ناوی رەحیمە قادر حەسەن لە دایکبووی 1957 و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە.

ئەوەش هاتووە، باری تەندروستی تێکچووە و تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆیان ئەنجامدا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدولعەزیز دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان، ئەو هاوڵاتییە کۆچی دوایی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا