لە کەرکوک دوو داعش دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، دەستگیرکردنی دوو داعشی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەیە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری پێشوەختە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک لە وەزارەتی بەرگری و بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، توانیان دوو داعش لە قەزاکانی حەویجە و ریاز لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دوو داعشەی دەستگیرکراون، بەپێی بڕگەکانی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەیە و ڕەوانەی بەشی لێکۆڵینەوە کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا