پۆڵەتیک پرێس:
سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئێستا توانای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی ڕووسیا بۆ زیاتر لە ٩٠% بەرزکراوەتەوە، بهڵام بەکارهێنانی ئهو چەکه دوا پلەی ئامادەباشییەكانمانه بۆ جهنگ.
ڤلادیمیر پۆتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەوە رۆژئاوا بوو، کە لە رابردوودا دەرگاکانی بەڕووی نازیزمدا لە ئەوروپا کردەوە، ئێستاش هەوڵدەدەن ئەوە دووبارە بکەنەوە، لهكاتێكدایه ئێمە هەمو هەوڵێکمان دەدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئۆکرانیا بە ڕێگەی ئاشتیانە.
وتیشی، کیێڤ پێش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە گفتوگۆی لەگەڵ ڕۆژئاوا سەبارەت بە پێدانی چەک ئەنجامداوە و هەنگاو بە هەنگاو ئەرکەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆکرانیا یەکلایی دەکەینەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، گۆڕانکاریی مێژویی ڕوودەدات و ئایندەمان دیاریدەکات و مەحاڵە ڕوسیا لە گۆڕەپانی جەنگ بدۆڕێت، خۆ ئەگەر جەنگەکەش بوو بە جەنگێکی جیهانیی، مامەڵەی خۆمان بەشێوەیەکی گونجاو دەکەین.
سەرۆکى رووسیا دەشڵێت، پێش جەنگ تیمێکیان ڕەوانەی ناتۆ و ئەمریکا کرد بۆ ئەوەی قسە لەسەر گەرەنتی ئاشتیانە بکەن، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە، هەموو توانایەکمان خستهگهڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دۆنباس بەشێوەیەکی ئاشتیانە، بەڵام ڕۆژئاوا سیناریۆیەکی جیاوازیان ئامادە کرد.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، وتیشى، تاوهكو مەودای ئەو موشەکانەی، دەگەنە ئۆکرانیا زیاتر بێت، ئەوا زیاتر ناچار دەبین دەستدرێژی لە سنورەکانمان دور بخەینەوە و رۆژئاوا هەوڵی لەناوبردنی بەهاکان دەدات، بەتایبەتی کاتێک باس لە خێزان دەکرێت.
سهرۆكی روسیا ڕاشیگەیاند، زلهێزەکانی رۆژئاوا هەوڵدەدەن ململانێیەکی ناوخۆیی بگۆڕن بۆ ململانێیەکی جیهانی”، بهڵام “روسیا رووبەڕوی هەڕەشەیەکی و جدى دەبێتەوە و مەحاڵە لە بەرەکانی شەڕدا شکستی پێبهێنرێت.