پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، دوای فشارەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پارێزگاری سەپێنراوی كەركوك بە دانانی كەسێك بە قائیمقامی داقوق لە پێكهاتەی عەرەب، لە كاتێكدا پۆستەكە پشكی كوردە، ئەنجومەنی وەزیران هاتە سەرخەت و بڕیارەكەی پارێزگاری جێبەجێ نەكرد.
دیلان غەفور ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاسی زۆریان بۆ دانیشتوانی قەزای داقوق هەیە، كە بەگەرمییەوە بە دەم بانگەوازەكەیانەوە هاتوون بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزای داقوق.
ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى باسی لەوەشکرد، ئێستا بەهۆیراگرتنی بڕیارەكەوە، چالاكی مەدەنی ناکەین و چاودێری وردی دۆخەكە دەكەین، بەهیچ جۆرێك پێشێلكردنی ماف و پشكی كورد وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی عیراق قبووڵ ناكەین.