پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 84 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 62 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بووژانەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کرانەوەی بازاڕەکانی چین کە یەکێکە لە گەورەترین هاوردەکارانی نەوت بەڕووی جیهاندا.