دادگای فیدراڵی عێراق ئەندامێتی پەرلەمانتارێكی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەندامێتی ژنە پەرلەمانتارێكی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە، كە سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگییە و 10 مانگە لە پەرلەمان دەوام دەكات، دادگاكە بڕیاری دا پیاوێك شوێنی بگرێتەوە.

رۆژی 29_3_2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سكاڵایەكی كرد، كە یوسف كیلابی، كاندیدی سەربەخۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دژی سەعدیە عیقابی، ژنە پەرمانتار تۆماری كردبوو بەوەی، بە نایاسایی جێگەی گرتووەتەوە. دادگاكە بڕیاری دا ئەندامێتی پەرلەمانتارە ژنەكە هەڵبووەشێنێتەوە.

سەعدیە عیقابی، ئەندامی فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانییە، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆكایەتی دەكرێت و بەشێكە لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە 23ی حوزەیرانی 2022، وەك جێگرەوەی زینە مەعمووری، پەرمانتاری دەستلەكاركێشاوەی فراكسیۆنی سەدر سوێندی یاسایی خوارد، بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام پەرلەمانی جێگرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا