فەهمی بورهان: بە ئومێدەوە لە كاراكردنەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەڕوانین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بە ئومێدەوە لە بڕیاری پێكهێنانەوەی لیژنەی مادەی 140ی دەستووری عێراق دەڕوانن. دەشڵێت: بۆ ماوەی یەك ساڵ چاودێریی كارەكانی لیژنەكە دەكەین چاوەڕوانی ئەوەین لە ماوەی شەش مانگدا بەشێكی باشی ئەركەكانی لیژنەكە جێبەجێكرابێت.

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیاری كاراكردنەوەی مادەی 140ی دەستووری عێراق رایگەیاند: لیژنەی مادەی 140 كارا دەكرێتەوە یەكێك لە بنەماكانی جێبەجێكردنی مادەی 140یش بریتییە لە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ راپەڕاندنی بنەما و خاڵ و بڕگەكانی مادەكە دوای ساڵی 2005 تاوەكو ساڵی 2010 لیژنەیەك هەبوو و بەشێك لە كارەكانی راپەڕاند، بەڵام لە ساڵی 2014 بەولاوە لیژنەكە سڕبوو.

فەهمی بورهان پێیوایە كاراكردنەوەی لیژنەی مادەی 140 بەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی نابێت و دەڵێت، ئەو لیژنەیە پێویستی بە بودجەیە و بڕیارە بودجەی خەمڵێندراوی بخرێتە نێو بودجەی ساڵی 2023 و ئەوەش كاتی دەوێت، بەڵام هەمووان كۆكن لەسەر كاراكردنەوەی.

فەهمی بورهان، وتی: پێشتریش ماوەیەك بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی لیژنەی مادەی 140ی دەستووری عێراق دانرا و جێبەجێ نەكرا. ئێمە بۆ ماوەی ساڵێك چاودێریی دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ئەو لیژنەیە چەند لەو ئەركانەی هەیەتی جێبەجێیان دەكات. چاوەڕوانی ئەوەین حكومەتی عێراق لەماوەی شەش مانگدا بتوانێت بەشێكی باشی ئەركەكانی لیژنەی مادەی 140ـی ناوچە كوردستانییەكانی جێبەجێكردبێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 28_11_2022 كۆبوونەوەی خولیی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك لە سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەكە لەوانەش پارتی و یەكێتی، لەبارەی چەند پرسێك لەنێویاندا داواكارییەكانی كورد لە حكومەتی نوێ لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو.

خالید شوانی، ئەندامی شاندی یەكێتی و وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت، پێكهێنانەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی 140ە كە لە ساڵی 2014 ەوە پەكی كەوتووە. ئەوەش بۆشاییەكی گەورەی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی بەعەرەبكردنی كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكانی دیكە دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا