پۆڵەتیک پرێس
چای ڕۆزمێری یەکێکە لەو خواردنەوانەی لەکۆنەوە بەکارهێنراوە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بۆیە دەتوانرێت وەک خواردنەوەیەکی ڕۆژانە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە.
چای ڕۆزمێری تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە یارمەتی بەهێزبوونی مێشک دەدات و ڕێگری لە لەبیرچوونەوە دەکات، هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، وەک هێورکەرەوەیەکی سروشتی لەکۆنەوە بەکاردەهێنرێت.
خواردنەوەی چای ڕۆزمێری سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و یارمەتی ڕزگاربوون لە چەوری زیادەی جەستە دەدات، تایبەتمەندی دژەخەمۆکی هەیە و ڕێگری لە دووڵی دەکات، لەگەڵ ئەو هەموو سوودەشدا پێویستە زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.